ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكەوتی 2ـی نیسانی 2025، نوری مالیكی، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگەیاند، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و مه‌ترسییه ئاشكرا بكات، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی بەڕێوەچوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به به‌شدارییه‌كی فراوانی ده‌نگده‌ران كرده‌وه.
نوری مالیكی دووپاتیشی كرده‌وه، له داهاتوودا ناسنامه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه ئاشكرا ده‌كات، كه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه و داواشی له هاووڵاتییان كرد، پابه‌ندی ڕێككه‌وتن و گرێبه‌سته‌كان بن له‌پێناو پاراستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو جۆره ساخته‌كارییه‌ك و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و یاریكردن به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها داواشی لێ كردن، گوێ به گوتاری ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه نه‌ده‌ن، كه له‌سه‌ر به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدان ساردیان ده‌كه‌نه‌وه و وتی، تاكه ڕێگه بۆ ڕێگری له مه‌ترسییه‌كان، به‌شداری فراوانی هاووڵاتییانه له پرۆسه‌كه‌دا.