ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرا بوو

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرا بوو

سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووە و لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا دەکات.

حوزه‌یران 20, 2023 22:39
ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرا بوو
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە (20ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری تورکیا کرد بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی و هیوای سەرکەوتنی بۆ حکومەتی نوێی تورکیا خواست.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا تاوتوێ کرا.

هاوکات هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنە و فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری و هەماهەنگیی لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.

ئەمڕۆ سێشەممە (20ـی حوزەیرانی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و ئێوارەی ئەمڕۆش گەڕایەوە هەولێر.

هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی بۆ تورکیا لە تویتێکدا نووسیویەتی: “ئەمڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری توركیا كۆبوومه‌وه‌ و پیرۆزبایم لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی کرد.”

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، “گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە كرد.”

En az 10 karakter gerekli