ئەردۆغان پێشوازی لە مەسرور بارزانی کرد

ئەردۆغان پێشوازی لە مەسرور بارزانی کرد

شوبات 13, 2024 16:00
ئەردۆغان پێشوازی لە مەسرور بارزانی کرد
0

لایک

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی کرد لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق مەسرور بارزانی.

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە بە بانگهێشتێکی فەرمی و بە مەبەستی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەیە، پێشوازی کرد لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق مەسرور بارزانی.

شایەنی باسە دیدارەکە دوور لە چاوی میدیاکان بەڕێوە چوو.

لوتکەی جیهانیی حکومەکەتان لە دووبەی دوێنێ دووشەممە، 12-02-2024، بە بەشداریی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و 25 سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان و نێردەی 85 رێکخراوی نێودەوڵەتی و 300 وەزیر و 120 شاندی حکومی دەستیپێکرد و، تا سبەی چوارشەممە، 14-02-2024 بەردەوام دەبێت.

لوتکەی ئەمجارەی حکومەتەکان لە دوبەی  لەژێرناوی (ئاییندەی داهاتووی حکومەتەکان) بەڕێوەدەچێت. تەوەری سەرەکی لوتکەکە گفتوگۆکردنە دەربارەی داهاتووی ئابووریی جیهان، پیشەسازی، ژیری دەستکرد، سیستەمی بانکی و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.

En az 10 karakter gerekli