وەزارەتێکی عێراق دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی هەرێم کردەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق، دەرگای دامەزراندن بۆ دەرچووانی كۆلێژ و پەیمانگا پزیشكی و تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە و داوادەكات ئەوانەی دەیانەوێت دابمەزرێن فۆڕم پڕبكەنەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێكدا داوا لە دەرچووانی كۆلێژ و پەیمانگا پزیشكی و تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی فۆڕمی ئەلكترۆنییەوە داواكاری پێشكەش بكەن بۆ دامەزراندن لە كەرتی تەندروستی عێراق.

هاوكات ساڵح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق داوا لە خوازیارانی ئەو بەشە پزیشكیانەی هەرێم دەكات كە دەرچووی 2022 بۆ 2023ن، فۆڕمی دامەزراندن پێشكەش بكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، فۆڕمەكە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی تەندروستی بە كراوەیی دەمێنێتەوە بۆ ناوتۆماركردن.

پێشتر تەندروستی عێراق بڵاویكردەوە كەرتی تەندروستی پێویستی بە پێنج هەزار پزیشك و 10 هەزار پەرستار و كارمەندی تاقیگە هەیە.