كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە

كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە

كانونی یه‌كه‌م 3, 2024 14:15
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم  ڕایگەیاند،  لە هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان پەڵە هەور دەبێت. 

ئاماژەی بەوەش کرد، کەشی پێشبینیکراوی رۆژی 4ـی كانوونی یەكەمی 2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی رێژەی بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. 

هاوکات لەو بارەیەشەوە، ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە رۆژی سێشەممەوە ئەو شەپۆلە سەرمایەی کە هەرێم گرتووەتەوە بەشێوەیەکی رێژەیی بەهۆی بەرزبوونەوەیەکی کەم لە پلەکانی گەرمادا کۆتایی دێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛ 

هەولێر (ئەربیل): ١٧  پلەى سیلیزى

سلێمانی : ١٦  پلەى سیلیزى

دهۆک   :  ١٦  پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٦  پلەى سیلیزى

زاخۆ    :  ١٧ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٤ پلەى سیلیزى

سۆران  :  ١٤ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ١٩ پلەى سیلیزى

En az 10 karakter gerekli