کەشنسای: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بەچەند رۆژای رابردوو
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • کەشنسای: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بەچەند رۆژای رابردوو

کەشنسای: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بەچەند رۆژای رابردوو

ئازار 28, 2025 11:56
کەشنسای: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بەچەند رۆژای رابردوو
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان – عێراقی خستەڕوو و تێیدا ئاماژەی بەوە دا كە بەشێوەیەكی گشتی ئاسمان هەور دەبێت و لە هەندێك كات و ناوچەدا باران دەبارێت، بەڵام پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند “ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە سنوورییەکانى پارێزگاى هەولێر (ئەربیل) هەندێکجار دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور”.

ڕاشیگەیاند: “ئەمڕۆ هەینی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بە ڕێژەى (1-2) پلەی سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە”.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممە، كەشناسی ڕایگەیاند “ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەندێک کات لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێر (ئەربیل) و دهۆک دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ کەمێک نمەباران”.

ئاماژەی بەوەش دا كە سبەی شەممە پلەکانی گەرما کەمێکی دیكەش بەرزتر دەبنەوە بە ڕێژەى (1-2) پلەى سیلیزى”.

كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی ناوچەكانی هەرێمی بەمشێوەیەی خوارەوە خستەڕوو:-

هەولێر (ئەربیل): 29 پلە

سلێمانی: 27 پلە

دهۆک: 29 پلە

زاخۆ: 30 پلە

هەڵەبجە: 25 پلە

سۆران: 28 پلە

حاجی ئۆمەران: 9 پلە

گەرمیان: 32 پلە


En az 10 karakter gerekli