یەنس ستۆڵتنبێرگ لە دەستپێکی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ناتۆ و ئۆکراینادا کە لە میانی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی ناتۆ لە برۆکسل بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
ستۆڵتنبێرگ ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە ئۆکراینا لەم دواییانەدا هێرشی پێچەوانەی لە دژی رووسیا دەست پێکردووە و وتی: “ئۆکراینا بەرەوپێشچوونی بهدهستهێناوه. پێویستە بەردەوام بین لە دابینکردنی کەلوپەلی سەربازی، چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراینا و پشتیوانییەکانمان زیاتر بکەین”.
ئاماژەی بەوەش دا کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باس لە پاڵپشتیکردنی زیاتری ئۆکراینا دەکەن و رایگەیاند، دەیانەوێت سندوقێک پێک بهێنن بۆ دەستەبەرکردن کەرەستەی سەربازی.
مارک میڵی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا، لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای ناتۆ لە برۆکسل ئاماژەی بەوە دا ئۆکراینا لە دژه هێرشی بۆ سهر هێزەکانی رووسیادا بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و وتی: “وەک ئەوەی چاوەڕوانی دەکەین، ئەمە رووبەڕووبوونەوەیەکی سەخت دەبێت. سەرنجمان لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی ئۆکراینا چڕکردووەتەوە”.