وتەبێژی پارتی وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وتەبێژی پارتی وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە

وتەبێژی پارتی وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە

ته‌مموز 13, 2023 15:28
وتەبێژی پارتی وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە
0

لایک

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی گوتەکانی بافڵ تاڵەبانی لە کۆڕێکیدا لە بەریتانیا بڵاوکردەوە کە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتیی بە “خراپ لە قەڵەم داوە” و دەڵێت، “لە لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان زیاتر کێشە و گرفتیان دروستدەکرد بۆ کار و چالاکییەکانی حکومەت.”

دەقی راگەیەندراوی وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان:

لە کۆڕێکیدا لە دەرەوەی وڵات، دوێنی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتیمان و حزبه‌كه‌ی به‌ خراپ له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌ و، هۆكاری خراپیه‌كه‌یشی خستووەته‌ ئه‌ستۆی پارتیمان وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی پارتی گرفت‌ و جیاوازیه‌كانمان یه‌كلایه‌نه‌ دروستكردبێ!… دیاره‌ له‌ بیریان چۆته‌وه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ی وێستگه‌كاندا سه‌ره‌ڕای هاوبه‌شیان له‌ حوكمرانی كه‌چی له ‌لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن زیاتر كێشه‌ و گرفتیان دروستده‌كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی حكومه‌ت.

لە قسەکانیدا باس له‌ كێشه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات به‌بێ خستنەڕووی ڕاستیه‌كان و، باس لەوە ناکات کە حزبه‌كه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ و ڕێگربووه‌ له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و تا ده‌گاته‌ بابه‌تی ئه‌منیەت و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهاتی ناوخۆی پارێزگاكه و تەواوی ئەو سنوورە، ئەوەیش ڕوونناکاتەوە کە حزبه‌كه‌ی بووه‌ته‌ به‌دیلی حكومه‌ت و ناهێڵێ دامه‌زراوه‌ شه‌رعییەکان ڕۆڵی خۆیان ببینن و، ناشڵێت ئه‌و هه‌موو ئیمكاناته‌ له‌ كوێ به‌ده‌ستده‌هێنن كه‌ له‌ جیاتی دامه‌زراوه‌كانی حکومەت پاره‌ سه‌رفبكه‌ن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌بیری چۆته‌وه‌ كه‌ چۆن دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی و دادگای فیدڕاڵی هێناوه‌ته‌ ناو پرۆسه‌ی حوكمرانی هه‌رێم و چه‌نده‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌و بابه‌ته‌ ئاڵۆزكردووه‌.

پارتی یه‌ك مه‌رجه‌عیه‌ت و یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بووه‌ و ئه‌وه‌ی بڕیاری لێده‌درێت جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌وه‌ ئاواتی ئه‌وانه‌ هاوشێوه‌ی خۆیان له‌ كوردستاندا په‌یدابكه‌ن، با دڵنیا بێت مه‌رجه‌عیه‌ت و یه‌ك هه‌ڵوێستی پارتی له‌ هیچ وێستگه‌یه‌ك نه‌گۆڕاوه‌ و له‌مه‌ودواش ناگۆڕدرێت. ئه‌گه‌ر پارتی په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌ساسی قسه‌كردن و ته‌سریحاتی كادیر و سه‌ركردایه‌تییه‌كانیان ڕێكخستبووایە ده‌بوو هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌درابا،‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیڕاده‌ی ڕێككه‌وتن له‌ ده‌ست خۆیاندا نه‌بوو بیانوو زۆرن بۆ تێكدانی زه‌مینه‌ی ته‌فاهوم و لێكنزیكبوونه‌وه‌.

خه‌ڵكی كوردستان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پارتیمان جدیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ هاووڵاتیان و یەکڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی لە کوردستاندا، هەروەکو ئاشکرایشە باسكردنی كێشه‌ و جیاوازییه‌كان به‌و شێوازه‌ و بردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاماژه‌یه‌كی نوێ نییه‌ بۆ به‌خه‌مه‌وه‌نه‌بوونی یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردستانی.

گووته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

١٣ـی ٧ـی٢٠٢٣

En az 10 karakter gerekli