یەکەم گەشتی ئاسمانی لە کەرکوکەوە بۆ هەولێر ئەنجام دەدرێت

هێڵی ئاسمانی عێراقی بڵاویکردەوە لە ئەمڕۆوە گەشتە ناوخۆییەکانی نێوان هەولێر و کەرکوک دەستپێدەکەن.

بەپێی راگەیەندراوێکی هێڵی ئاسمانی عێراقی، ئەمڕۆ کاتژمێر 4:20 خولەک یەکەم گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر دەستپێدەکات.

ئاشکراشیکرد، سبەینێش دووبارە گەشت لەنێوان هەردوو فڕۆکەخانەدا هەیە.

گەشتی نێوان شارەکانی هەولێر و کەرکوک بە فڕۆکە نیو کاتژمێر دەخایەنێت.