“وەزارەتی دارایی عێراق وربینیی لیستی مووچەی تەواوکرد”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “وەزارەتی دارایی عێراق وربینیی لیستی مووچەی تەواوکرد”

“وەزارەتی دارایی عێراق وربینیی لیستی مووچەی تەواوکرد”

ئاب 22, 2024 15:27
“وەزارەتی دارایی عێراق وربینیی لیستی مووچەی تەواوکرد”
0

لایک

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، و ەزارەتی دارایی عێراق وربینیی لیستی مووچەی تەواوکرد، ئەو لیستی مووچەیەی ھەرێم ڕەوانەی بەغدادی کردووە تەنھا سێ دەستەیان کێشەیان تێدانەبووە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عیراق وردبینیەکانی لیستەکانی موچەی ھەرێمی تەواوکردو تێبینیەکانی خۆی بەرزکردوەتەوە.

ئاماژەیبەوەشکرد، لیستی موچەو میلاکاتی 28 وەزارەت و سەرۆکایەتی و دەستە ناوەکانیان کێشەو جیاوازی زۆری تێدایە، تەنھا دەستەی دەست پاکی و چاودێری دارایی و دەستەی ژینگە کێشەی نەبووە.

سۆران عومەر ڕاشیگەیاند، بەھۆی ئەوەی ئەو دەستانە کێشەیان نەبووە کە موچەکەیان ملیارێک و چوارسەد ملیۆن دینارە و نوسراوی بۆ کراوە بۆ تەمویل، بەڵام ھێشتا ئەو بڕە پارەش نەھاتووە، وتیشی لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراقن بۆ ئەوەی بڕیار لە بارەی مووچەوەی ھەرێمەوە بدات.

En az 10 karakter gerekli