مەسرور بارزانی و سوودانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوەشاندەوە

هەریەکە لە سەرۆکوەزیرانى عێراق و سەرۆکى حکومەتى هەرێم و وەزیرى دەرەوەى عێراق کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئێران لە داڤۆس هەڵوەشاندەوە.

بریاربوو ئەمرۆ چوارشەمە لە پەراوێزی بەشداریکردنیان لە کۆڕبەندی ئابوری جیهانی داڤۆس، هەریەکە لە محەمەد شیاع سوودانى وەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم و فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبودوڵاهیان وەزیرى دەرەوەى ئێران کۆببنەوە، بەڵام بەهۆى هێرشەکانى ئەو وڵاتەوە بۆسەر شارى هەولێر کۆبوونەوەکەیان هەڵوەشاندەوە.

بەپێی زانیارییەکان، دواى هێرشەکەى ئێران بۆسەر شارى هەولێر، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوەى لەگەل وەزیرى دەرەوەى ئێران لە داڤۆس هەڵوەشاندەوە، هاوکات كەناڵی ئەلعرەبییە بڵاوی كردوەتەوە، فوئاد حوسێن كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی كە بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە لە داڤۆس لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئەنجامی بدات، هەڵوەشاندوەتەوە.

میدیا عێراقییەکانیش لاى خۆیانەوە هەڵوەشاندنەوەى کۆبوونەوەى سوودانیان لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى عێراق راگەیاند.

شەوى 1ـی ئەم مانگە سوپاى پاسدارانى ئێران بەچەند موشەکێک شارى هەولێرى بە ئامانجگرت، جگە لە کاردانەوە بەرفراوانە نێودەوڵەتییەکان، ئەم هێرشە لە کۆڕبەندى ئابورى جیهانیی داڤۆسیش رەنگیداوەتەوە و عێراق و هەرێمى کوردستان هەڵوێستەکانیان بە رەتکردنەوەى کۆبوونەوە لەگەڵ ئێران دەربڕى.