وەزارەتی دارایی: سەرەڕای پشوو دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ پشووی فەرمییە، بەڵام لە بانكەكان دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی رۆژی سێشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەڕمییە، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیە.

راشیگەیاند: دەوامكردنی بانكەكان بۆ ئەوەیە تا سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران مووچەکانیان وەربگرن.

بەگوێرەی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆران كە وەزارەتی دارایی پێشتر بڵاوی كردبووەوە، دوێنێ دووشەممە مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكان دابەشكراوە، بەڵام ئەمڕۆ سێشەمیش دەوام لە بانكەكان دەكرێت بۆ ئەوەی ئەو مووچەخۆرانەی كە دوێنێ مووچەكانیان وەرنەگرتووە بتوانن ئەمڕۆ مووچە وەربگرن.