سەعدی پیرە: نازانین کەی هەڵبژاردن دەکرێت

سەعدی پیرە: نازانین کەی هەڵبژاردن دەکرێت

حوزه‌یران 17, 2023 15:19
سەعدی پیرە: نازانین کەی هەڵبژاردن دەکرێت
0

لایک

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، ئێستا پەرلەمانی کوردستان نەماوە تاوەکو هەڵبژاردن لەدەستی پەرلەمان بێت و کۆمسیۆنی نییە، دەبێت کۆمسیۆنی عێراق ئامادەبێت و “پێمان بڵێت کە کەی دەتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنی هەرێم بکات، پێمانوایە ئەوە لە بەرپرسیارێتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و داوای لێبکات”.

سەعدی پیرە ئەمڕۆ شەممە لەمیانی لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەی چەند پرسێکەوە قسەی کرد و رایگەیاند، “ئەو گرژییەی کە هەبو لە پێش پەسەندکردنی بودجە و کاتی پەسەندکردنی بودجە تەواوبوو، ئێستا هەر کەسە و شەوێک بە ئیسراحەت خەوت ئیتر ئێستا کاتی ئەوە هاتوە کە چۆن دەتوانین ماڵی خۆمان رێکبخەینەوە و بەگژ ئەو هەڕەشانەدا بچینەوە کە بەسەر هەرێمی کوردستاندا دێت، کە یەکڕیزی میللەتی کورد پێویستە بۆ پێشهاتەکانی دێنە کایەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتی مووچەی فەرمانبەران بووەتە “بابەتێکی سیادی” و پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان لایەنەکاندا نامێنێت و پێدەچێت شێوەی دابەشکردن و دۆخی ئابووری عێراق کە پارەیەکی زۆر هەیە دەتوانرێت بۆ هەلی کار و پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە بەکاربهێنرێت، ماددەی 8ی بودجەش دەڵێت، کە ئەولەویەت پێویستی یەکە ئیداریەکانە و یەکە ئیداریەکانیش داواکاری خۆیان بگەینن لایەنی پەیوەندیدار”.

پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، سەعدی پیرە وتی، “ئێستا پەرلەمانمان نەماوە تاوەکو هەڵبژاردن لەدەستی پەرلەمان بێت و کۆمسیۆنیشمان نیە، دەبێت کۆمسیۆنی عێراق ئامادەبێت و پێمان بڵێت کە کەی دەتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنی هەرێم بکات، پێمانوایە ئەوە لە بەرپرسیارێتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و داوای لێبکات”.

En az 10 karakter gerekli