لە رووداوێکی هاتووچۆدا 30 کەس بوونە قوربانی
کەمێک بەر لە ئێستا لە سنووری ئیدارەی زاخۆ رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و 29 کەسیش بریندارن.
رووداوەکە لەناو تونێلی زاخۆ روویداوە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک پێکیانداداوە، بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و 29 کەسیش برینداربوون.
رووداوەکە لە نێوان کیایەکى دوو تۆنى و ئۆتۆمبێلێکى تایبەت روویداوە، بارهەڵگرەکە ژمارەیەک کرێکارى هەڵگرتووە، بەپێی زانیارییەکان دۆخی تەندروستیی بەشێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.