سوودانی: هیچ واده‌یه‌ك بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق دیارینه‌كراوه‌

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەیانەوێت هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە خێرایی لە عێراق بچنە دەرەوە، بەڵام هیچ وادەیەک دیارینەکراوە.

سوودانی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، بەهۆی ئەو دۆخەی لە ناوچەکەدا دروستبووە، بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نائارامی دیکە دروست دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت لە رێگەی دانوستانەوە ئەو هێزانە بە خێرایی و بەشێوەیەکی رێکخراو لە عێراق بچنە دەرەوە، رێگە بە هیچ بیانوویەک نەدەین کە ئارامی و ئاسایشی عێراق تێکبدات.

ئەمریکا لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراقدا هەن.