ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە هەفتەی رابردووەوە رێژەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 340 هەزار بەرمیلی رۆژانە.
بەڕێوبەرایەتییەکە راشیگەیاندووە، بەرلە هەفتەی رابردوو، رێژەی هەناردەکردنی نەوتی 9 وڵات بۆ ئەمریکا بەشێوەیەکی مامناوەند لە رۆژێکدا بریتیبووە لە 5 ملیۆن و 235 هەزار بەرمیل، لە کاتێکدا لەماوەی ئەم هەفتەیەدا بڕی 547 هەزار بەرمیل زیادیکردووە و گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 782 هەزار بەرمیلی رۆژانە.
هاوکات، پشکی عێراق لە زیادبوونی ئەم رێژەیە، لە 222 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە بەرزبووەتەوە بۆ 343 هەزار بەرمیلی رۆژانە.