مۆڵەتی خوێندن بۆ فەرمانبەرانی حکومەت راگیرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مۆڵەتی خوێندن بۆ فەرمانبەرانی حکومەت راگیرا

مۆڵەتی خوێندن بۆ فەرمانبەرانی حکومەت راگیرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
مۆڵەتی خوێندن بۆ فەرمانبەرانی حکومەت راگیرا
0

لایک

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم رایگەیاند، لە 20ی ئەم مانگەوە بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ فەرمانبەرانی حکومەت دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە و لەو بەروارەوە تەنها مۆڵەت بەو فەرمانبەرانە دەدرێت کە  (Full Scholarship)یان هەیە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاندوە، بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی لە 20ی ئەم مانگەوە بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ فەرمانبەرانی حکومەت جێبەجێ دەکرێت.

بەگوێرەی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو فەرمانبەرانەی بیانەوێت لەسەر ئەرکی خۆیان بخوێنن مۆڵەتیان بۆ ناکرێت، بەڵکو تەنها مۆڵەت بەو فەرمانبەرانە دەدرێت کە رەزامەندی خوێندنیان لە زانکۆکان بەشێوەی (Full Scholarship) هەیە.

دەقی بڕیارەکەی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى: