هاتووچۆی هەولێر: ئەو کارمەندەی ئێمە بەندکرا کە لە ماتۆڕسوارەکەی دەدا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هاووڵاتیه‌ک، به‌بڕیاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم سزای سه‌ربازی كارمه‌ندێكی هاتووچۆ ده‌درێت و به‌ند ده‌كرێت.
له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه كه‌تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت، كارمه‌ندێكی هاتوچۆ ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر هاووڵاتیه‌ک، بۆیه وه‌زیری ناوه‌خۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری به‌دواداچونی بۆئه‌و رووداوه ده‌ركرد، لهلێكۆلینهوه ده‌ركه‌وت كه رووداوكه هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا بووه، له‌كاتێك بووه كه كارمه‌نده‌كه له‌ئه‌ركدا بوه و هاووڵاتیه‌كه جنێوی پێداوه‌و هێرشی كردۆته سه‌ری، چونكه ماتۆرسكیلی لێسه‌ندراوه و كارمه‌نده‌كه‌ش وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ک له هاووڵاتیه‌كه‌ی داوه.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو، "له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێنمایی ئێمه بۆ هه‌مو كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانمان ئه‌وه بوه كه دان به‌خۆیاندا بگرن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێرشیشیان كرایه سه‌ر، چونكه ئه‌ركی ئێمه پاراستنی هاوڵاتیانه له‌هه‌مو حاڵه‌ته‌كان، ئه‌و كارمه‌نده‌ش ئه‌و ڕێنماییه‌ی پێ جێبه‌جێنه‌كراوه، بۆیه له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ كارمه‌نده‌كه به‌ندكرا له‌گه‌ڵ چه‌ند سزایه‌كی تری سه‌ربازی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه له‌خزمه‌تی ئه‌وانداین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و له‌ژێر هیچ بیانویه‌ك ڕێگا به‌كه‌س ناده‌ین ده‌ستدرێژیان بكاته سه‌ر، داوای لێبوردنیش له‌و هاوڵاتیه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بێ ڕێزیشی به‌رامبه‌ر به‌كارمه‌ندی ئێمه كردبێت".