کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

تشرینی یه‌كه‌م 6, 2024 15:00
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی دووشەممە،ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما  کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، هەروەها خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 34
سلێمانی : 32
دهۆک : 33
هەڵەبجە : 35
زاخۆ :35
سۆران : 33
حاجی ئۆمەران : 21
گەرمیان : 38

En az 10 karakter gerekli