شاندێکی هەرێم بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغداد دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندێکی هەرێم بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغداد دەکات

شاندێکی هەرێم بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغداد دەکات

تشرینی دووه‌م 27, 2023 08:58
شاندێکی هەرێم بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغداد دەکات
0

لایک

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، سبەی شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکەن و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لە بارەی بەشەبودجە و مووچەی هاوڵاتیانی هەرێم دەکەن.

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، کار لەسەر ئەوە دەکەن پەیوەندییەکانیان بەردەوام بێت لەگەڵ ئەندامەکانی حکومەتی بەغداد، ئامانجیش لەو پەیوەندییە بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی دووشەممە شاندی حکومی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە و گفتگۆ لە بارەی بەشە بودجەی هەرێم و مووچەی هاوڵاتیان دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەم ماوەیەدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی بەغداد لە پەیوەندیدا بووە و پرسی بەشە بودجەی لەگەڵ بەرپرسەکانی عێراق تاوتوێکردووە.

En az 10 karakter gerekli