خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی بۆ پۆلی 9ـی بنەرەتی راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی بۆ پۆلی 9ـی بنەرەتی راگەیەندرا

خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی بۆ پۆلی 9ـی بنەرەتی راگەیەندرا

تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتیی لە 29ی نیسان دەستپێدەکات و لە 10ی ئایار کۆتایی دێت

نیسان 13, 2023 13:58
خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی بۆ پۆلی 9ـی بنەرەتی راگەیەندرا
1

لایک

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتیی راگەیاند کە لە 29ی نیسان دەستپێدەکات و لە 10ی ئایار کۆتایی دێت.

بەپێی خشتەکە، کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بڵاوکراوەتەوە، رۆژی شەممە 29-04-2023، تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی بە تاقیکردنەوە لە وانەی “زانست بۆ هەمووان” دەستپێدەکات. تاقیکردنەوەکان رۆژ نا رۆژێک دەبێت و “ئەگەر رۆژێک بەر پشووی فەرمی بکەوێت، جگە لە 1ی ئایاری 2023، تاقیکردنەوە دواناخرێت و بەردەوام دەبێت”.

بەپێی ئەو تێبینییانەی وەزارەتی پەروەردە خستوویەتییەڕوو، رۆژانە تاقیکردنەوەکان لەگەڵ پۆلە ناکۆتاکان لە کاتژمێر 08:00ی بەیانی دەستپێدەکەن و هەموو قوتابخانە حکومی و ناحکومییە خۆماڵییەکان، ئێواران و خوێندنی خێراکان و قوتابی/خوێندکارانی دەرەکی تاقیکردنەوە دەکەن.

En az 10 karakter gerekli