دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەستپێدەکات
رۆژی پێنجشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران دەستپێدەکات
وەزارەتى دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران دەستپێدەکات.
وەزارەتى دارایی و ئابووری له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 06-04-2023، دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران دەکرێت، بەر لە جەژنی رەمەزان مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەکرێت".
ئەمەش له‌كاتێكدایه رۆژی سێشه‌ممه حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتنیان له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت واژۆكرد و له‌مه‌ودوا هه‌رێم نه‌وت له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده ده‌كات و هه‌ژمارێكی بانكی بۆ پاره‌ی نه‌وت ده‌كرێته‌وه.