ساڵیادی ١٥ـی تەمموز
دەقی پەیامی کونسوڵگەری گشتی کۆماری تورکیا لە هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی ١٥ ی تەمموز:
بەڕێزەوە یادی شەهیدانی ١٥ تەمموز دەکەینەوە
لەشەوی ١٥ ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٦، خەڵکی تورکیا ڕێگربوو لەبەردەم کودەتای خیانەتکاران، کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆرستی فەتحولا گولان (فەتۆ) ڕێکخرابوو. لەکاتی ڕێگریکردن لەو کودەتایە ٢٥١ هاووڵاتیمان شەهید بوون و زیاتر لە ٢٠٠٠ هاووڵاتی بریندار بوون.
ئەو شەوە خەڵکی تورکیا هەموو بەیەک دڵ و یەک دەست ڕێگەیان نەدا کودەتاچیە خاینەکان بگەن بە ئاواتە نەگریسەکەیان، ئیرادەی میللەت بەسەر تۆڕی خیانەتکاران سەرکەوت. ئەوەی ڕوویدا لەیادمان نەکرد، لەیادیش ناکرێت و ناشکرێت لەیاد بکرێت.
لە شەشەمین ساڵیادی ١٥ ی تەمموز، یادی ئەو شەهیدە قارەمانانە دەکەینەوە کە لە ڕێگەی دیموکراسی و وڵاتدا گیانی خۆیان بەخت کرد و سوپاس گوزاری خۆشمان بۆ بریندارەکان دەردەبڕین.