بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست تەبا گەیشتوون، دوای ئەوەی دوێنێ هەینی 31-03-2023 کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی لەنێوان نوێنەرانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ هەبوو، هه‌ولێر(ئەربیل) و به‌غداد گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی.
بەگوێرەی دواهەمین پێشهاتەکان، هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر چۆنییەتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم”، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌كی له‌باره‌ی لێتێگهیشتنهكه ئاشكرا نه‌كرد.
هەردوولا رێککەوتوون کە روونکردنەوە لەسەر گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم و دۆزینەوەی کڕیاری تازە بەشێوەی هاوبەش بۆ نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهان بدرێت، لە پاڵ ئەو کڕیارانەی تائێستا نەوتی هەرێمیان کڕیوە، بەوشێوەیەش ئەم رێککەوتنە دڵنیایی دەداتە کۆمپانیا بەرهەمهێن و کڕیارەکانی نەوتی هەرێم.
له 25ی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له رێگه‌ی توركیاوه راگیراوە، ئه‌وه‌ش دوای بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی، كه به‌هۆیه‌وه زیانی گه‌وره له ئابووری هه‌رێم ده‌دات كه به شاده‌ماری ئابووریه‌كه‌ی ناوده‌برێت.