محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئانالینا بێیربووك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌غدا كۆبوونه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا عێراق و ئه‌ڵمانیا سێ رێككه‌وتن له‌بواری وزه واژوو ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئانالینا بێیربووك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، دووپاتی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه هاوبه‌شه‌كان و هه‌روه‌ها ئاڵۆگوڕی زانیارییه ئه‌منییه‌كانی نێوان به‌غدا و به‌رلین كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سڵاوی ئۆلاڤ شۆڵتزی راوێژكاری ئه‌ڵمانیای به سوودانی گه‌یاند، پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازییه ئیداری و ئابوورییه‌كانی بۆ به‌غدا دووپاتكرده‌وه.
لە کۆتایی دیدارەکەدا بە چاودێریی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رێوڕەسمی واژۆکردنی کۆمەڵەی یەکەمی گرێبەستی پڕۆژەکانی نێو یاداشتی هاوکاریی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای سیمنزی ئەڵمانی بۆ وزە بەڕێوەچوو. پڕۆژەکە پێکهاتووە لە خزمەتگوزاریی وێستگەکانی کەرکووک، رەشید و سەدر بۆ بەرهەمهێنانی وزە کارەبا.