ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، دوێنێ هەینی، 3ی کانوونی دووەمی 2025، مایک جۆنسن، نوێنەری کۆمارییەکانی دووبارە، بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستنیشان کرد.
مایک جۆنسن، لە لایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا پشگیریی دەکرا، لە یەکەم خولی هەڵبژاردن بە 218 دەنگ لە کۆی 435 دەنگ، بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا هەڵبژێردرا.
ئەمە لەکاتێکداییە کۆمارییەکان زۆرینەی کورسیەکانی کۆنگرێسیان بەدەستە.
مایک جۆنسن کێیە:
لە 30ی کانوونی دووەمی 1972 لە ویلایەتی لویزیانا لەدایک بووە، لە ساڵی 1995 بەکالۆریۆسی لە زانستی کارگێڕیی کار لە زانکۆی لویزیانا بەدەست هێناوە.
هەروەها لە ساڵی 1998 لە هەمان زانکۆ بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسا بەدەست هێناوە، و لە ساڵی 2015 تا 2017 نوێنەرانی ویلایەتی لویزیانا بووە لە ئەنجوومەنی نوێنەران.
لە ساڵی 2021 تا 2023 جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بووە، لە 25ی تشرینی یەکەمی 2023 بووەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە 435 ئەندام پێک دێت، لە نێویاندا کۆمارییەکان بە 219 ئەندام زۆرینەی کوورسیەکانی بەدەستە، هەروەها دیموکراتەکان 210 ئەندامیان هەیە و 6 کورسی بە بەتاڵی ماونەتەوە.