مەسرور بارزانی پێشوازی لە كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌رەنسا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی پێشوازی لە كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌رەنسا دەکات

مەسرور بارزانی پێشوازی لە كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌رەنسا دەکات

تشرینی دووه‌م 29, 2023 13:50
مەسرور بارزانی پێشوازی لە كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌رەنسا دەکات
0

لایک

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 11/29، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانی عێراق، پێشوازی له‌ يان برێم كونسوڵى گشتيى نوێى فه‌رەنسا له‌ هه‌رێمى كوردستانی عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق لە پێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیى دوولایەنە دەربڕی.

كونسوڵى گشتيى فەرەنسا، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی كوردستانی عێراق پێگەیەکی گرنگ و تایبەتی لای سەرۆک و خەڵکی فەڕەنسا بەگشتی هەیە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی كوردستانی عێراق لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

En az 10 karakter gerekli