مەسعود بارزانی: پێویستە پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی خەڵک بێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسعود بارزانی: پێویستە پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی خەڵک بێت

مەسعود بارزانی: پێویستە پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی خەڵک بێت

ته‌مموز 8, 2023 14:59
مەسعود بارزانی: پێویستە پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی خەڵک بێت
0

لایک

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لەگەڵ فراکسیۆنی حزبەکەی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، پێویستە پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان و فەرهەنگ و رەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردستانی بێت.

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە مەسعود بارزانی لەگەڵ فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و “سوپاسی ڕۆڵ و ماندوبونی ئەندامانی فڕاکسیۆنی پارتی کرد و دەستخۆشی لێکردن کە لەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا کارەکانی خۆیان بە باشی بەجێگەیاندوە و پابەندی ئەرکەکانیان بون”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بارزانی “داوای کرد بەردەوام بن لە ڕۆڵی خۆیان لە بوارە جیاجیاکان و خزمەتی کوردستان و پارتی بکەن”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “پارتی ئومێدی سەرەکیی خەڵکی کوردستانە و پێویستە پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان و فەرهەنگ و ڕەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردستانی بێت”.

En az 10 karakter gerekli