بە بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران سێ كاندیدی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دوورخرانەوە و هۆكاره‌كه‌شی بۆ پێشێلكردنی رێنماییه‌كان گه‌ڕانده‌وه.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیارێكی كۆمسیۆنی تایبەت بە دوورخستنەوەی چوار كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هه‌ریه‌ك له هێلین ئه‌كره‌م، هێمن عومه‌ر محه‌مه‌د ده‌روێش، سامان مه‌حمود، دیاری هیدایه‌ت ئه‌مین سه‌رپێچی رێنماییه‌كانیان كردووه.
وەك لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەردەكەوێت، كاندیدی چوارەم سەربەخۆیە و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا، جێگره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له هێمن عومه‌ر، سامان مه‌حمود، دیاری هیدایه‌ت دیاری بكه‌ن كه له لیستی نه‌وه‌ی نوێن، جگه له هێلین ئه‌كره‌م كه كاندیدی سه‌ربه‌خۆیه شوێنه‌كه‌ی پڕناكرێته‌وه.
شایەنی باسە، وردبینی لە لیست و هاوپەیمانی بە دوو قۆناغدا تێپەڕدەبێت، قۆناغی یەکەم لەلایەن کۆمیسیۆن و قۆناغی دووەم دەستەی دەستپاکی و وەزارەتی ناوخۆ وردبینییەکە دەکەن، لە قۆناغی یەکەمی وردبینی دوو بەربژێر لایەن لقی دهۆکی کۆمیسیۆن بەهۆی کارتی نیشتمانی‌یان دوورخراونەتەوە.