سەرۆککۆماری عێراق سەردانی ئێران دەکات

رۆژی شەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣، عەبدولـلەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق سەردانی ئێران دەکات.

رۆژی شەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣، عەبدولـلەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق سەردانی ئێران دەکات.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە کە رۆژی شەممە ٢٩ی نیسان ٢٠٢٣، عەبدولـلەتیف رەشید سەردانی ئێران دەکات کە لە میانی سەردانەکەی بۆ ئێران لەگەڵ ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

لە هەواڵەکەدا باس لەوەش کراوە، لە میانی کۆبوونەوەکانی سەرۆککۆماری عێراق و گەورە بەرپرسانی ئێران، رەوشی ھەردوو وڵات بە تایبەتی و رەشی ناوچەکە بە گشتیی تاوتوێ دەکرێت.

رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو کە بەم نزیکانە عەبدولـلەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق سەردانی تاران دەکات.