ئەردۆغان بۆ سوودانی: جەخت لە یەکپارچەیی سووریا دەکەینەوە

ئەردۆغان بۆ سوودانی: جەخت لە یەکپارچەیی سووریا دەکەینەوە

كانونی یه‌كه‌م 3, 2024 18:06
ئەردۆغان بۆ سوودانی: جەخت لە یەکپارچەیی سووریا دەکەینەوە
0

لایک

سه‌رۆكی توركیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت له‌ سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی سووریا ده‌كاته‌وه‌.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، “ده‌بێت ڕژێمی سووریا به‌شداریی ڕاسته‌قینه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌كه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ له‌ ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخه‌ بگرێت”.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا جه‌خت له‌ سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیریی سووریا كرده‌وه‌ و ڕاشیگه‌یاندووه‌، ئه‌نقه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌ په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت.

ئه‌ردۆغان به‌ سوودانی وتووه‌، توركیا له‌ چوارچێوه‌ی پاراستنی ئاسایشییه‌كه‌، هه‌موو ڕێكار و ڕیوێشوێنێك ده‌گرێته‌ به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ له‌م پێشهات و ئاڵۆزی و ململانێیانه‌ی سووریا ده‌رفه‌ت وه‌رنه‌گرێت.

En az 10 karakter gerekli