وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم لەبارەی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان رایگه‌یاند، پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان به‌نده به چاره‌سه‌ربونی كێشه‌ی بودجه‌وه، كه تائێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق چه‌ره‌سه‌ر نه‌بووه.
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “له‌سه‌ر ئه‌ركی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان قوتابخانه‌یه‌كی مۆدێرن بۆ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین دروستده‌كرێت كه له‌ماوه‌كانی ئاینده به‌ردی بنهماغهكهی داده‌نێین، هه‌روه‌ها ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین وه‌كو هه‌مو ناوچه‌كانی دیكه پشكی خۆی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی قوتابخانه ته‌رخرانكراوه به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی بودجه‌وه پاره‌كه دواكه‌وتووه”.
په‌یوه‌ست به پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “له 7ی 1ی 2024 نوسراومان كردبوو ئاماژه‌مان به‌وه‌دابوو كه ئه‌و بابه‌ته وابه‌سته‌یه به بودجه‌وه”، دواكه‌وتنی دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژیش گه‌ڕانده‌وه بۆ هه‌مان هۆكار.
له ساڵی 2014وه به‌هۆی “قه‌یرانی داراییه‌وه” پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان راگیراوه، هه‌رچه‌نده له ساڵی رابردودا ده‌یان جار مامۆستایان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هێشتا ده‌ستی پێنه‌كردوه‌ته‌وه و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت، چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ربونی كێشه‌ی بودجه‌یه.