کەشناسی: ئەگەری نمەباران دەبێت لە هەندێک کاتدا
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە ساماڵ و پەڵەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لەدواى نیوەڕۆ و ئێوارە لە پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان ئەگەرى کەمێک نمەباران دەبێت لە هەندێک کاتدا . پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٦ پلە
سلێمانی : ٢٥ پلە
دهۆک : ٢٦ پلە
هەڵەبجە : ٢٥ پلە
زاخۆ : ٢٦ پلە
حاجی ئۆمەران : ١٤ پلە
سۆران : ٢٣ پلە
گەرمیان : ٢٧ پلە