سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

ئاب 2, 2024 14:43
سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
0

لایک

سەرۆلکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن ئەنجام دا.

بە پێی راگەیاندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆککۆمار ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا بایدن’دا، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا، پرسی غەززە، ئاڵوگۆڕی بەندکراوان کە تورکیا سەرپەرشتی کرد و پرسە هەرێمی و جیهانییەکان قسەیان لەبارەوە کرا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆککۆمار ئەردۆغان رایگەیاند، دەسەڵاتی ناتانیاهو ئاگربەست و ئاشتی ناوێت و ئاماژەی بەوەشدا کە دیمەنەکانی ناو کۆنگرێس تورکیا و جیهانی تووشی شۆک و نیگەرانی کرد و راشیگەیاند، تیرۆری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ئیسماعیل هەنییە گورزێکی کوشندە بوو بۆ سەر هەوڵەکانی ئاگربەست و جەختیشی لەوەش کردەوە کە ئیسرائیل دەیەوێت ئاگری غەززە بەهەموو ناوچەکەدا بڵاوە پێ بکات.

سەرۆککۆمار ئەردۆغان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە تورکیا ئەوەی لەدەستی بێت بۆ پەرەسەندن بەو پەیوندییانە ئەنجامی داوە و بەردەوامیش دەبێت.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەروەها سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی سەرۆککۆمار ئەردۆغانی کرد کە هەوڵ و تواناکانی ئەو بووە هۆی ئەوەی کە ئاڵوگۆڕی بەندکراوان بێ کێشە جێبەجێ بکرێت.

En az 10 karakter gerekli