ژمارهیهك حاجی كورد لە رووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
چوار حاجیی دانیشتووی هەرێم لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان سپارد و بارودۆخی تەندروستیی حاجییەکی دیکەش ناجێگیرە.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند، پێشینوەڕۆی ئەمڕۆ، شەممە، 22-06-2024، چوار حاجیی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان، لە کاتی گەڕانەوەیان لە رومادییەوە بۆ سلێمانی، گیانیان سپارد. وتیشی، حاجییەکی دیکە، بە ناوی "شیرین ڕەزا" بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی چڕدایە.
بە وتەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، هەر پێنج حاجییەکە دانیشتووی شاری سلێمانی بوون و ئۆتۆمبێلەکەیان بەهۆی تەقینی تایەیەکی وەرگەڕاوە. روونیشی کردەوە، حاجییەکان بە ڤیزای گەشتیاریی چوونەتە سعوودییە، نەک لە رێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە.
بهگوێرهی زانیاریهكان، ههریهك لهو حاجیانهی گیانیان لهدهستداوه بهناوهكانی (نهعیمە عوسمان حسێن عەلى، جاسم حەسەن حسێن، مستەفا حەسەن فەرەج، تانیا کامیل) ئهو حاجیهی برینداریشه ناوی شیرین رهزاـیە.