سوودانی: پێویستە وەرگرتنی باج لەبەرامبەر پارەدانی ئەلکترۆنی کەمبکرێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی: پێویستە وەرگرتنی باج لەبەرامبەر پارەدانی ئەلکترۆنی کەمبکرێتەوە

سوودانی: پێویستە وەرگرتنی باج لەبەرامبەر پارەدانی ئەلکترۆنی کەمبکرێتەوە

كانونی دووه‌م 7, 2024 17:26
سوودانی: پێویستە وەرگرتنی باج لەبەرامبەر پارەدانی ئەلکترۆنی کەمبکرێتەوە
0

لایک

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە وەرگرتنی باج لەسەر هاوڵاتیان و ئەو لایەنانەی سیستەمی پارەدانی ئەلکترۆنی لە مامەڵەکانیاندا بەکاردەهێنن کەمبکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بلاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران سەبارەت بە سیستەمی بەکارهێنانی پارەدانی ئەلکترۆنی لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی و ژمارەیەک لە راوێژکارەکانی کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، سوودانی جەختی لە گرنگی بەکارهێنانی پارەدانی ئەلکترۆنی کردەوە لە دامەزراوە جیاوازەکانی وڵات لە کەرتی گشتی و تایبەت. وتیشی، بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون و چاودێریکردنی شێوازی جێبەجێکردنی سیستەمەکە.

باسی لەوەش کردووەتەوە، پێویستە وەرگرتنی باج لەسەر هاوڵاتیان و ئەو لایەنانەی سیستەمی پارەدانی ئەلکترۆنی لە مامەڵەکانیاندا بەکاردەهێنن کەمبکرێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەروو، بەردەوام دەبن لە بەهێزکردنی کەرتی ئابووری و چاکسازیکردن تێیدا لەرێگەی چاودێریکردن و ئاسانکاریکردن لە جێبەجێکردنی سیستەمی پارەدانی ئەلکترۆنی.

سیستەمی پارەدانی ئەلکترۆنی ئەو سیستەمەیە رێگە بە بازرگان و کڕیارەکان دەدات لە رێگەی ئامێری تایبەت و کارتی بانکیەوە مامەڵە بە کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بکەن و ئامانجی ئەم سیستەمەش لە زۆربەی وڵاتان هێشتنەوەی پارەی کاشە لە ناو بانکەکان.

En az 10 karakter gerekli