چوارشەممە، ڕێكەوتی 15ـی كانوونی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
هەروەها كەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، كە کەشی سبەی پێنج شەممه، ڕێكەوتی 16ـی كانوونی دووەمی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر (ئەربیل) : 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى