مەسرور بارزانی: هیوادارم کۆنگرە ببێتە قۆناغێكی نوێ بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی: هیوادارم کۆنگرە ببێتە قۆناغێكی نوێ بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمان

مەسرور بارزانی: هیوادارم کۆنگرە ببێتە قۆناغێكی نوێ بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمان

تشرینی یه‌كه‌م 3, 2023 14:31
مەسرور بارزانی: هیوادارم کۆنگرە ببێتە قۆناغێكی نوێ بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمان
0

لایک

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک و سەرکردایەتیی حیزبەکە دەکات

رۆژی سێشەممە، 3ـی تشرینی یەکەمی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بڵاوکردەوە و وتی، “بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و دەستنیشانکردنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.”

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “هیوادارم قۆناغێکی نوێ لە خزمەتی گەل و نیشتمان دەست پێ بکەن و هەنگاوەکانتان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و پەرەپێدان بە دەستکەوتەکان و پاراستنی نیشتمان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خاک و خەڵکی کوردستان چڕتر بکەن و هەروەها هەماهەنگی و پشتیوانیتان بو جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی حکومەت زیاتر بکەن.”

کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆژی 27ـی ئەیلوول دەستیپێکرد و ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 01-10-2023، کۆتاییهات و جەعفەر شێخ مستەفا، وەکو سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دەستنیشانکرا، بەڵام ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە باڵایە هەڵنەبژێردران کە بەوتەی تەلار لەتیف، وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بە هەماهەنگی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و سکرتێری ئەنجوومەنەکە، ئەندامانەکان دیاریدەکرێن.

En az 10 karakter gerekli