سوودانی: پێویستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان ڕابگرن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی: پێویستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان ڕابگرن

سوودانی: پێویستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان ڕابگرن

ئه‌یلول 29, 2024 14:31
سوودانی: پێویستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان ڕابگرن
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ لوبنان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند کە “دەستدرێژییەکانی زایۆنی بۆ سەر غەززە و لوبنان، بوونەتە مایەی ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی لوبنان، نەجیب میقاتی ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکوەزیرانی بەھۆی کوژرانی سکرتێری گشتی حزبوڵڵا، حەسەن نەسڕوڵڵا و ژمارەیەک فەرماندەی دیکەی حزبوڵڵا کە ڕۆژی ھەینی لە ئاکامی ھێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ سەر بەیروت کوژران، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی نەجیب میقاتی کردووە.

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سوودانی ھەروەھا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ لوبنان دووپات کردووەتەوە و جەختیشی کردووەتەوە لەسەر پێویستی ھەماھەنگی ھەوڵەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، لەپێناو وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕاشیگەیاندووە، “بەردەوامبوونی دەستدرێژییەکانی زایۆنی بۆ سەر غەززە و لوبنان، بوونەتە مایەی ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە”.

En az 10 karakter gerekli