پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەی سێشەممە پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری هەرێمیش ئەگەری کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە، هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکان بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 43
سلێمانی : 41
دهۆک : 42
هەڵەبجە : 43
زاخۆ : 42
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 31
گەرمیان : 46