وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئامادەدەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئامادەدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئامادەدەکرێت

نیسان 8, 2024 14:28
وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئامادەدەکرێت
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت،”پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئێستا دەستیپێکردووە داوامان کردووە هەر وەزارەتێک لیستی فەرمانبەران بنێرێت”.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “هیوادارین لەمەودوا کێشەی مووچە نەمێنێت و مووچەخۆران مانگانە مووچەکانیان بەبێ دواکەوتن و لەکاتی خۆیدا وەربگرن”.

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئێستا دەستیپێکردووە داوامان کردووە هەر وەزارەتێک لیستی فەرمانبەران بنێرێت بۆ ئەوەی بزانرێت رێژەی پلەبەرزکردنەوەی هەر فەرمانبەرێک چەندە، هیوادارین سەرجەم وەزارەتەکان لیستی فەرمانبەرانیان بنێرن.

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم وتیشی، “پێویستە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەکانیان هاوشێوەی عێراق وەربگرن”.

En az 10 karakter gerekli