نوێترین زانیاری لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نوێترین زانیاری لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن

نوێترین زانیاری لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن

ئایار 16, 2024 14:26
نوێترین زانیاری لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن
0

لایک

بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دووبارە دەست بە تۆماری بایۆمێتری دەکرێت لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەڕوان محەمەد ساڵح، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دەست بە تۆماری کارتی بایۆمێتری دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانەی لە 2023ـدا تۆماری بایۆمێتریان ئەنجام داوە، لە ئێستادا دەتوانن کارتەکانیان وەربگرنەوە.

ئەوەشی خستە روو، داوا لە سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەکەن کە کارتی بایۆمێترییان وەرنەگرتووەتەوە، سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارە هونەری و داراییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەوەی پەیوەندی بە بانگەشەی هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکانی دیکەی کۆمسیۆنەوە هەیە راگیراون، تا ئەو دۆسیەیەی لە دادگایە یەکلایی دەکرێتەوە. بەڵام رێوشوێنە ئیدارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن.

En az 10 karakter gerekli