ئامادەکردنی خواردن لە پرسەکان قەدەغەدەکرێت

بە بڕیاری یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان لقی دهۆک، ئامادەکردنی خواردن لە پرسەکاندا قەدەغەدەکرێت، چونکە دەبێتە بارگرانی لەسەر شانی خاوەن پرسەکە، هەروەها لەوانەیە لە رووسی تەندروستیەوە کێشە دروستبکات یان نەخۆشی بڵاوبێتەوە. یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لقی دهۆک لە راگەینراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاردراوە دیاردەی ئامادەکردنی خواردن لە مەراسیمەکانی پرسە قەدەغەبکرێت. ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانج لە دەرکردنی ئەو بریارە کەمکردنەوەی بارگرانییە لەسەر شانی کەسوکاری خاوەن پرسەکە، چونکە ناچاردەبوون خواردنێکی زۆر بۆ ئامادەبوانی پرسەکە ئامادەبکەن. ئەوەش خراوەتەڕوو، پێش ئەوەی بڕیارەکە دەربکرێت، لەگەڵ لایەنی ئیداری و پەیوەندیداری یەکێتی زانایاری ئیسلامی کوردستان تاوتوێکراوە، ئەو بڕیارەش دراوە چونکە لە رووی ئابووری و تەندروستیەوە دەکرێت ئامادەکردنی خواردن لە پرسەکان زیانی هەبێت.