پشتیوان سادق: نابێت هەمان ئەزموونی بودجە لە پڕۆژەیاسای نەوت و گازدا دووبارە ببێتەوە
پشتیوان سادق، ئەندامی شاندی پارتی رایگەیاند "نابێت هەمان ئەزموونی بودجە لە پڕۆژەیاسای نەوت و گازدا دووبارە ببێتەوە".
پشتیوان سادق، ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غداد له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌خت له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت مووچه و بودجه‌ی هه‌ریمی كوردستان كرایه‌وه و نابێت ئه‌و دوو بابه‌ته به هیچ بابه‌تێكی دیكه ببه‌سترێته‌وه". وتیشی "هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه".
ئەو ئەندامەی شاندی پارتی ئاماژەی بەوەش دا، "هه‌رێمی كوردستان دوو رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه كه حكومه‌تی نوێی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌سه‌ر پێكهاتووه، هه‌روه‌ها رێكه‌وتنی دووه‌میش له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی كراوه و هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی هه‌ردووكیان بووه".
باسی لەوەش کرد، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كانیدا دووپاتی له‌سه‌ر دیالۆگ و زمانی له‌یه‌كگه‌یشتن كردووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی به پشتبه‌ستن به ده‌ستوور و پابه‌ندبوون به سیسته‌می فیدڕاڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تی شایسته داراییه‌كانی هه‌ریمی كورددستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت.
وتیشی "ناكرێت رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری هه‌بێت، به‌ڵام له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت".
سەبارەت بە کەشی کۆبوونەوەکەش ئاماژەی بەوە کرد، "كۆبوونه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌رێنی بوون. رێگای گفتوگۆ باشترین بژارده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان". باسی له‌وه‌ش كرد كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی جگه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی له به‌غداد ده‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سوننی و كه‌سایه‌تییه‌كانیش به‌رده‌وامیان ده‌بێت.