عێراق: هه‌ر قوتابییه‌كی زانكۆ قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر بێت له كرێی خوێندن ده‌به‌خشرێت
وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق رێنمایی داوه‌ته ته‌واوی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆكانی عێراق، كه هه‌موو ئه‌و قوتابییانه له كرێی خوێندن ببه‌خشرێن، قورئانی پیرۆزیان له‌به‌ره.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق، نه‌عیم عه‌بوودی، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، رێنمایی داوه‌ته ته‌واوی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆكانی عێراق، هه‌موو ئه‌و قوتابییانه له كرێی خوێندن له‌سه‌ر ئاستی ئێواران و تایبه‌ته‌كان ببه‌خشرێن، كه قورئانی پیرۆزیان له‌به‌ره.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق بۆ خزمه‌تی زیاتری قورئانی پیرۆزه و له‌كاتێكدایه، كه هه‌ڵمه‌تێكی دژایه‌تیكردنی قورئانی پیرۆز له ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندی ئیدانه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ئەو جۆرە کردەوانە توندڕەوی و رق و کینە زیاد دەکات و دەبێتە هەڕەشە لە بەردەم پێکەوەژیانی ئاشتیانەی کۆمەڵگەکان.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کردووە، پێداچوونەوەی خێرا بکەن بەوەی "ناویان لێناوە ئازادی رادەربڕین و مافی خۆپیشاندن" و دەبێت هەڵوێستی راشکاویان هەبێت بۆ رێگریکردن لەو بێڕێزیانەی لە بەردەم باڵەخانەی باڵیۆزخانەکانی عێراق لە وڵاتانی ئەوروپا ئه‌نجام ده‌درێت.
رۆژی (20ـی تەمموزی 2023)، ئەندامانی گرووپێکی نەتەوەیی توندڕەو لە دانیمارک بە ناوی “Danske Patrioter” (نیشتمانپەروەرانی دانیمارکی) لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنھاگن، کۆپییەک لە قورئانی پیرۆزیان سووتاند.
هەروەها رۆژی (22ـی تەمموزی 2023) له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك رایگەیاند، "حكومه‌تی دانیمارك سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز ده‌كات و سووتاندنی ده‌قه پیرۆزه‌كان و سیمبوله ئایینییه‌كانی دیكه، كرده‌وه‌ی شه‌رمهێنن، كه بێڕێزی به ئایینی كه‌سانی دیكه ده‌كه‌ن".
پێشتریش، خۆپیشاندەران هێرشیان کردبووە سەر باڵیۆزخانەی سوید و بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دووبارە رێگەپێدان بە سەلوان مۆمیکا بۆ سووتاندنی کۆپییەک لە قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق، باڵەخانەی باڵیۆزخانەی سویدیان لە بەغدا سووتاند.
لەلایەکی دیکەوەش (سه‌لوان مۆمیكا) هه‌مان ئەو کەسەی کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ستۆكهۆڵم سووتاند، دووبارە هه‌وڵی ئەو کارەی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ستۆكهۆڵم دایه‌و