نێچیرڤان بارزانی: وه‌ستانى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم زيانێكى گه‌وره‌ى به داهاتی گشتی عێراق گه‌ياندووه
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: وه‌ستانى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان زيانێكى گه‌وره‌ى به داهاتى گشتيى عێراق گه‌ياندووه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه13ی تشرینی دووەمی 2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە حه‌ييان عه‌بدولغه‌نى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران بۆ كاروبارى وزه و وه‌زيرى نه‌وتى عێراق و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد.
راشیگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، جێگرانى وه‌زيرى نه‌وتى عێراق و وه‌زيرى سامانه سرووشتييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به وه‌كاله‌ت ئاماده‌ى بوون، دوايين هه‌نگاو و رێكاره‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه، تاوتوێ كران.
لای خۆیەوە نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له پشتگيريى خۆى بۆ گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى فيدراڵى و حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دووباره ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه وه‌ستانى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان زيانێكى گه‌وره‌ى به داهاتى گشتيى عێراق گه‌ياندووه، بۆيه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌رچى زووترى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كورستانی، به گرنگ و پێويست زانى.
وه‌زيرى نه‌وتى عێراقیش، جه‌ختى له خواستى رژدی حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و سه‌رۆكوه‌زيرانی عێراق كرده‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دهسپێكردنهوهى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى گفتوگۆكانى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكومه‌تى فيدراڵى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه، خسته‌ڕوو.
بەیانی رۆژی یەکشەممە، 12/11/2023، شاندێکی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت سەردانی گەیشتە هەولێر و لەلایەن کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (بە وەکالەت) و بەرپرسانی حکومەتەوە پێشوازی لێ کرا.