وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق و خەڵکیش بێزاربوون لەو بیانووانەی بەغداد بۆ نەناردنی مووچە دروستیان دەکات و دەڵێت، ئامانجیش لێیان برسیکردنی خەڵکی کوردستانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر دەربارەی دواکەوتنی مووچە ڕایگەیاند، هەندێک شتی مووچە لە بابەتی یاسایی دەرچوون و بوونەتە بابەتی سیاسی کە ئامانجیش لێی ئەزێتدان و برسیکردنی خەڵکی کوردستانە.
وتیشی: “هەر کەسێک لە پشت ئەو بڕیارەوە بێت هەڵەیە و خزمەت بە ئاشتی و سەقامگیری پێکەوەژیان لە عێراق هەرێمی کوردستان – عێراق ناکات، چونکە ئەم بابەتە پەیوەستە بە ژیان و قووتی خەڵکەوە و شتێک نییە کەسێک منەت بەسەر کەسێکی تردا بکات”.
وەزیری ناوخۆ ڕاشیگەیاند، داواکارین بەزووترین کات مووچەکانی هەرێمی کوردستان – عێراق دابینبکرێن و چیتر بەغداد بیانووی جۆراوجۆر نەهێنێتەوە، چونکە بە ڕاستی حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستانیش بێزاربوون و چیتر ئەو بیانووانە پەسەند نین.
ڕێبەر ئەحمەد جەختیشیکردەوە کە حکومەتی هەرێم ئەوپەڕی شەفافیەتی پیشانداوە و ئەو داتایانەش کە نەدەبوو ڕادەست بکرێن، ڕادەستی بەغدادمان کردووە.
لە لایەکی ترەوە سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لێدوانی دا وتی “بونی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌ڕوی پته‌وی و سه‌لامه‌تییه‌وه سه‌لامه‌ت نین و ئه‌گه‌ر تووشی رووداوێك ببن ئه‌وا كه‌سانی ناو ئۆتۆمبێله‌كان زیانی زۆریان به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه نه‌مانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كارێكی باشه به‌ڵام شێوازی نه‌هێشتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌بێت شتێك بێت كه هه‌مومان له‌سه‌ری رێكبكه‌وین و رێگه‌یه‌كی یاسایی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی فه‌قیر و كه‌مده‌رامه‌ت تووشی زیان نه‌بێت و سه‌لامه‌تی هاتوچۆش نه‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی”.