لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە هەڵەبجە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و برینداریش هەن.
رووداوەکە لە رێگەی دەروازەی هەڵەبجە روویداوە. تەکسییەک خۆی کێشاوە بە تراکتۆرێکدا و سێ سەرنشینی گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەردوو شۆفێری تەکسییەکە و تراکتۆرەکە بە برینداری براونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە.
پێکدادانەکە زۆر سەخت و خوێناوی بووە. تەکسییەکە بەتەواوی تێکشکاوە و تراکتۆرەکەش بەشێکی لێبووەتەوە.
ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە وتی شۆفێری تەکسی و تراکتۆرەکە و سەرنشینێک بریندارن:
ئیبراهیم جەبار، شۆفێری تراکتۆرەکەیە و تەمەنی 23 ساڵە
عەلی، شۆفێری تەکسییەکەیە و تەمەنی 65 ساڵە
ستار جەبار، سەرنشینی تەکسییەکە بووە و بریندارە
هاوکات ناسنامەی قوربانییان بڵاوکراوەتەوە بەمشێوەیەن:
بێستوون ئەحمەد حەمەساڵح؛ تەمەنی 51 ساڵ بوو
پەروین محەممەد قادر؛ تەمەنی 62 ساڵ بوو
ئەحمەد محەممەد حوسێن؛ تەمەنی 80 ساڵ بوو