لەبارەی گرانبوونی نرخی غازی ماڵان لە هەولێر روونکرنەوە دەدرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28-12-2023، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندیی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا روونکرنەوەی دا لەبارەی گرانبوونی نرخی غازی ماڵان لە هەولێر.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، زیادبوونی خواست لەسەر غازی ماڵان هۆکاری گرانبوونی نرخەکەیەتی، هاوکات ئەو بڕەی بۆمان دەنێرن کەمە و بەشمان ناکات، چونکە ئێمە ڕۆژانە پێویستمان بە زیاتر 400 تۆنە، بەڵام  200بۆ 280 تۆن غازی شل بەدەستمان دەگات.

 قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر وتیشی: کەمبوونی ئەو ڕێژەیە وایکردووە غازی ماڵان گران بێت، هەر کاتێک ڕێژەی غاز زیادکرا کە بتوانێت پێداویستی هاووڵاتییان پڕبکاتەوە بێگومان نرخەکەی دادەبەزێت.