وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بەغداد پشكی بەنزینی هەرێمی بڕیوە بۆیە قەیران دروستبووە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بەغداد پشكی بەنزینی هەرێمی بڕیوە بۆیە قەیران دروستبووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بەغداد پشكی بەنزینی هەرێمی بڕیوە بۆیە قەیران دروستبووە

ئاب 1, 2023 15:00
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بەغداد پشكی بەنزینی هەرێمی بڕیوە بۆیە قەیران دروستبووە
0

لایک

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە 10ی مانگی رابردووەوە حكومەتی عێراق پشكی هەرێمی كوردستانی لەبەنزین بڕیووە، قەیرانی كەمی سوتەمەنی دروستبووە و بەمزوانەش قەیرانەكە چارەسەر دەكرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “وەزارەتەكەیان لە چەند رۆژی رابردودا هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمیی بەنزین چڕكردەوە و دوای رێگەپێدان لە 30ی (تەمموز/7)ی 2023 بۆ هاوردەكردنی بەنزین لەلایەن كۆمپانیاكانەوە، مانگانە 71 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ ناو هەرێمی كوردستان هاوردە دەكرێت و لە ماوەیەكی زۆر كەمدا گرفتی كەمیی بەنزین چارەسەر دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە،”بەهۆی ئەوەی حكومەتی عێراق لە 10ی (تەمموز/7)ی 2023 پشكی هەرێمی كوردستانی لە پێدانی بەنزین بڕیوە، قەیرانی كەمیی خستنەڕوی بەنزینی لێكەوتۆتەوە، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر بەنزین”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەوەشیخستەڕو، هەرێمی كوردستان رۆژانە پێویستیی بە سێ بۆ سێ ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزین هەیە، دوای هاوردەكردنی بەنزین، كێشەی كەمبونەوەكەی رو لە چارەسەركردن دەكات.

En az 10 karakter gerekli